وادەی دەست پێکردنەوەی بەفر و باران بارین لە هەرێم
وادەی دەست پێکردنەوەی بەفر و باران بارین لە هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات سبەینێئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات خێرای با کەمێک چالاکدەبێت (١٠ - ٢٠ ) کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، مەوداىبینین لە نێوان (٨ – ١٠ ) کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە بە تایبەت لە ناوچەکانی هەڵەبجە وسلێمانی و گەرمیان، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات ئەگەری بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم هەیە، خێراى با (١٠ - ٢٠ ) کم دەبێت بە ئاراستەی خۆرهەڵات، پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە بە (١ تــا ٢) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو، مەوداى بینینلە نێوان (٧ – ٩) کم دەبێت.