لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ئه‌نجامی روداوێکی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلێک گیانی له‌ده‌ستدا و هاوسه‌ره‌که‌شیبه‌سه‌ختی برینداربو.
فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی هه‌ولێر-پیرمام، له‌نزیک مه‌له‌وانگه‌یتارین، له‌سایدی هاتن به‌ره‌و ناوشار، تۆیۆتا لاندکرۆزه‌رێکی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه کۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و چوه سایدی به‌رامبه‌ر و خۆیکێشا به‌ئۆتۆمبێلێکی دیکه‌ی تایبه‌ت که شۆفێر و سه‌رنشینێکی تێدابو و پاشان وه‌رگه‌ڕا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه شۆفێری ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌که که هیچ تاوانێکی نه‌بو گیانی له‌ده‌ستدا، سه‌رنشینه‌که‌شی که‌هاوسه‌ری بو به‌سه‌ختی برینداربو".
دەشڵێت، "تکایه با چیتر قیری شه‌قامه‌کانمان سور نه‌که‌ین، تیژڕه‌وی کاره‌ساته".