بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بکوژەکەی ئەمڕۆ ئەوەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
بکوژەکەی ئەمڕۆ ئەوەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی کوشتن تۆمەتبارێکییان دەستگیرکرد کە باوکی خۆی کوشتبوو و هەڵاتبوو .
دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی کوردە لەشاری سلێمانی ڕوداوێکی کوشتن ڕویدا، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگایسلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون بکەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
هێزەکانی پۆلیسی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە کوڕێک بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر باوکی وکوشتویەتی و هەڵاتووە، دوای گەڕان و بەدواداچونەکانیش توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی کوشتن تۆمەتباربدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت .
لە ئێستادا تۆمەتبار (اـ ه ـ ا ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەکەیدا .