هێزه‌کانی ڕژێم چه‌ند ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی ئاوات ئیبراهیمی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن، چاره‌نووسیان نادیاره.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بۆ ڕووداو٢٤، هێزه‌کانی ڕژێم چه‌ند ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی ئاوات ئیبراهیمی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن و ده‌برێن بۆ شوێنکی نادیار، هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش چاره‌نووسیان نادیاره.
له درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌کانی دژی ڕژێم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران، ڕۆژانه به‌رده‌وام ده‌یان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌ستگیر ده‌کرێن ئه‌شکه‌نجه ئه‌درێن.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌ی هه‌نگاو بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌یان که‌س له شاری بۆکان ده‌ستگیرکراون و چاره‌نووسیان نادیاره.