ئێران . باوەڕی بە پتەوی و سەقامگیریی عێراق و بەهێزبوونی پێگەی عێراقێکی یەکپارچە لە ناوچەکەدا هەیە.
ئێران . باوەڕی بە پتەوی و سەقامگیریی عێراق و بەهێزبوونی پێگەی عێراقێکی یەکپارچە لە ناوچەکەدا هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەگەر داوا لە تاران بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوا ئامادەیە ئەو کارەبکات.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئێران، "پەیوەندیی نزیکی لەمێژینەی لەگەڵسەرکردەکان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە. وتیشی .. هەر کات دۆستان و برایانی عێراق پێویستیان بەوە بووبێت، کۆماریئیسلامیی ئێران لە توانا و رۆڵی ئەرێنی و پەیوەندیی نزیکی خۆی کەڵک وەربگرێت بۆ نزیککردنەوەی روانگەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یانبۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان رۆڵێک بگێڕێت، درێغی لە گێڕانی ئەو رۆڵە نەکردووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی "باوەڕی پتەوی بە سەقامگیریی عێراق و بەهێزبوونی پێگەی عێراقێکی یەکپارچە لە ناوچەکەدا هەیە. نەکهەر بە قسە، بەڵکو بە کردەوەش ئەوەی پیشانداوە و لەو چوارچێوەیەدا بە بەردەوامی پشتیوانی لە گەل و حکومەتی عێراق، عێراقی یەکپارچەو یەکدەست کردووە و هەوڵ بۆ ئەوە دەدات."
لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.. کەنعانی ئەوەی خستەڕوو، " دوو کۆنسوڵخانەمان لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە لەهەولێر و سلێمانینØ› لەو چوارچێوەیەشدا پەیوەندییەکی بەردەوام لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە.