ڕژێمی تورکیا کهوتۆته بههانهگرتن له وڵاتانی سوید و فینلاند بۆ ئهوهیڕێگهیان بدات ببنه ئهندامی ناتۆ
حکومەتی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی درێژخایەندا لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەنقەرە داوای ڕادەستکردنەوەی کوردان لە فینلاند دووبارە کردۆتەوە.
رۆژنامەی حورییەتی سهر به تورک و تورکیا بڵاویکردەوە، تیمی تورکیا، کاسیم چیچەک بەڕێوەبەری گشتی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و یەکێتی ئەوروپا لە وەزارەتی داد بەڵگەیان لەسەر دۆسیەکانی رادەستکردنەوە بە شاندی فینلاند ناساندووە. ئەم کەیسانە تایبهت پەکەکە و فەتۆ بوون کە پێدەچێت لە فینلاند نیشتەجێ بن.
ئانکارا داوای لە هێلسنکی کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی سێ قۆڵی نێوان تورکیە، سوید و فینلاند کە تێیدا هاوکاریی هەردوو دەوڵەتی باکووری پاڵێوراوی ناتۆ لەگەڵ حکومەتی تورکیا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی کورد و ڕادەستکردنەوەی کوردانی داواکراو دیاری کراوە. حورییەت ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لەم دواییانەدا تورکیە داوای ڕادەستکردنەوەی ٩ کوردی لە سوید و ٦ کورد لە فینلاند کردووە.
سوید و فینلاند دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بڕیاریان دابوو بچنە ناو ناتۆ. ئەنقەرە فشاری خستە سەر سوید و فینلاند کە شێوازی خۆیان بەرامبەر بە کوردان بگۆڕن ئەگەر جدی بن لە پەیوەستبوون بەو هاوپەیمانییەوە. دوابەدوای دانوستانەکان، سێ وڵات لە کۆتایی مانگی حوزەیران یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد. لێرهدا کورد بۆته ڕێگر بۆ مهرجهکانی ئهندام بوونی وڵاتانی سوێد و فیلاند له ناتۆ.