ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سه‌لمان ڕووشی دوای هێرشه‌که‌ چاوێکی له‌ ده‌ستداوه‌.

سه‌لمان ڕووشی دوای هێرشه‌که‌ چاوێکی له‌ ده‌ستداوه‌.
کوڕی گه‌ل

نووسه‌ری ئایه‌ته‌کانی شه‌یتان، که له‌لایه‌ن خومه‌ینی و ئاخونده‌کانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران فتوای کوشتنی بۆ درابوو، دوای هێرشه‌که‌ چاوێکی له‌ده‌ستداوه‌.

 نووسه‌‌‌ری ناوداری جیهان، سه‌‌‌لمان ڕووشدی چاوێکی له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ چه‌‌‌قۆ له‌‌‌لایه‌‌‌ن موسوڵمانێکی تێرۆریستی سه‌‌‌ربه‌‌‌ سوپای پاسدارانی ئێران. ده‌‌‌وتورێ ڕژێمی ئاخونده‌‌‌کانی ئێران له پشت هێرشه‌‌‌که‌‌‌ بوون.   

سه‌‌‌لمان ڕووشی لە 12ی تەمموزدا  لە شاری چاوتاوکوا لە نیویۆرک وتارێکی پێشکەش کرد کاتێک تێرۆریستێک هێرشی کردە سەری و چەقۆی لە هەردوو ملی و گەدەی داوە. ڕوشدی بە فڕۆکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەوێ نەشتەرگەری بەپەلەی بۆ کراوە. 

دوای دوو ڕۆژ توانی جارێکی تر قسە بکاتەوە و چیتر پێویستی بە پشتگیری ئامێری هەناسەدان نەبوو. بەڵام لێکەوتەکانی ئەو برینانە تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە. 

 

ئێستا ئەندرۆ وایلی بریکاری نووسەری هیندی-بەریتانی دەڵێت کە ڕوشدی لە دوای هێرشەکەوە چاوێکی له ده‌‌‌ستداوه. چونکە دەمارەکانی ناو قۆڵیشی بڕدرابوون، چیتر ناتوانێت دەستێکی خۆی بەکاربهێنێت.

وایلی هیچ لێدوانێک نادات لەسەر ئەوەی کە ئایا هێشتا ڕوشدی لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت یان نا. 

 

تێرۆریست ئایەتوڵڵا روحوڵا خومەینی رێبەری مەعنەوی ئەوکاتی ئێران لە ١٤ی بەفرانباری ١٩٨٩ فەتوایەکی دژ بە نووسەر سه‌‌‌لمان ڕووشی ده‌‌‌کرد.  ، هەرکەسێک بیکوژێت، پاداشتێکی بۆ دادەنرێت. هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە کتێبی  ئایەتەکانی شەیتان  بە کوفر هەژمار دەکرا.

بریکارەکە دەڵێت کە ئەو و ڕوشدی باسیان لەوە کردووە کە چۆن هێرشێکی وەک هێرشەکەی چاوتاوکوا ئێستا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر نووسەر.

- ئەوەندە ساڵ دوای فەتواکە، گەورەترین مەترسی کە ڕووبەڕووی بووەوە ئەوە بوو کە کەسێکی نەناسراو لە شوێنێکی نادیارەوە دێتە دەرەوە و هێرش بکاتە سەری. ناتوانی خۆت لێی بپارێزیت چونکە زۆر بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و نالۆژیکی ڕوودەدات. وایلی دەڵێت تەنها وەک کوشتنی جۆن لێنۆن وابوو.

شایه‌‌‌نی باسه‌‌‌ تێرۆریست ئایەتوڵڵا روحوڵا خومەینی  چه‌‌‌ندین جار فه‌‌‌تواوی جیهادی دژی میلله‌‌‌تی زوڵم لێکراوی کورد دابوو، سوپاسی پاسداران چه‌‌‌ندین جار ڕۆڵه‌‌‌کانی کوردیان به فتوای خومه‌‌‌ینی کوشتووه‌‌‌. 


2 ساڵ و 1 مانگ و 9 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سه‌لمان ڕووشی دوای هێرشه‌که‌ چاوێکی له‌ ده‌ستداوه‌.

سه‌لمان ڕووشی دوای هێرشه‌که‌ چاوێکی له‌ ده‌ستداوه‌.

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)