سەدر بەتوندى وەڵامى ئێران دەداتەوە
سەدر بەتوندى وەڵامى ئێران دەداتەوە
ره‌وتی سه‌در وه‌ڵامێکی توندی په‌رله‌مانی ئێران ده‌داته‌وه و ڕایدەگەیەنێت، ئێوه به لێکنزیکبوونه‌وه‌ی وڵاتانی که‌نداو نیگەران بوونه.
عیسام حوسێن، سه‌رکرده له رەوتی سەدر وەڵامی داواکاری پەرلەمانی ئێرانی دایەوە، که وتبووی: ده‌بێت موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری رهوتیسهدر به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (که‌نداوی عه‌ره‌ب) داوای لێبوردن بکات.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر، گوتی: تویتەکهی سه‌در سەبارەت بە پاڵەوانێتی کەنداو تاوان نییه، ئەو باسی نەخشە نێودەوڵەتییەکان یانیشسنووره ده‌ریاییه‌کان و پرسە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نه‌کردووه، بۆیه گوتوویه‌تی کەنداوی عەرەبی، چونکه هەموو وڵاتانی بەشدار لەمپاڵەوانێتییە تەنها عەرەبن.
عیسام حوسێن، ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆیه ئێوه داوا ده‌که‌ن سه‌در داوای لێبوردن بکات، چونکه به‌و لێکنزیکبوونهوهیهی عێراق و وڵاتانیعه‌ره‌بی نیگەرانن و ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌کانی تۆپی پێ له‌نێوان عێراق و وڵاتانی که‌نداو بگوازرێته‌وه بۆ سێکته‌ره‌کانی ئابووری وسیاسی و پرسه‌کانی دیکه، به‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ژموونی سیاسی و بازرگانی ئێران له عێراق دروست ده‌بێت.