کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت
تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمیکوردستان، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی دادوەری و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەیەکی لوتکە بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەکەلەلایەن رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردویەتیە پەرلەمان بەمەبەستی وەرگرتنی سەرنج و تێبینی ئەو لایەنەنانە، راپۆرت لەسەر پرۆژەکە ئامادە دەکرێت و دەخرێتە بەرنامەی کار و هەر کات راپۆرتئامادەکرا، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا راپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی ئامادە بکرێت و بخرێتە بەرنامەی کاریدانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.