پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی گەنجێکی ڕاگەیاند بە فێڵ پارەی لە کچێک وەرگرتووە
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی گەنجێکی ڕاگەیاند بە فێڵ پارەی لە کچێک وەرگرتووە
دەقی راگەیەندراوی پۆلیس
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە فێڵی لە کچێک کردبوو
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بە فێڵ 15 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لە کچێک سەندبوو .
دوای ئەوەی کچێک سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بە فێڵ پارەی لێوەرگرتووە و لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناسیویەتی،هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەکان توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 سەعات تۆمەتبار لە شاریهەولێرەوە بهێنرێتە سلێمانی و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت و بەشێک لەپارەکانیش دەستیبەسەردابگیرێت .
لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ف، ع لەدایکبووی 2003، دانیشتووی هەولێر-سەیدئاوا) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لەیاسایسزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان