ده‌زگای دادی ئێران به فه‌رمی بڵاوی کرده‌وه، دوو که‌س له خۆپێشانده‌ران سزای له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێ ک
ده‌زگای دادی ئێران به فه‌رمی بڵاوی کرده‌وه، دوو که‌س له خۆپێشانده‌ران سزای له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێ کر
ا، ئه‌و دوو که‌سه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی کانوونی دووه‌م له‌سێداره دراون.
جێبه‌جێکردنی سزای دوو خۆپێشانده‌ره‌که به ناوه‌کانی محه‌مه‌دمه‌هدی که‌ره‌می و محه‌مه‌د حوسێنی، هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی چله‌یماته‌مینی حه‌دیس نه‌جه‌فی یه‌کێکی تر له خۆپێشانده‌ران که له‌لایه‌ن رژێمی ئێران کوژرا.
محه‌مه‌دمه‌هدی که‌ره‌می و محه‌مه‌د حوسێنی به تۆمه‌تی کوشتنی به‌سیجییه‌ک به ناوی روحوڵا عه‌جه‌میان، سزاکه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو وته‌نانه‌ت داخوازی پێداچوونه‌وه‌ی حوکمه‌که‌شیان له‌لایه‌ن دادگا ره‌ت کرابووه‌وه. محەمەدمەهدی کەرەمی کوردە و خەڵکی بیجاری سەر بەپارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
دوو که‌سه‌که به ته‌واوی تۆمه‌ته‌که‌یان ره‌ت کردبووه‌وه و ناوه‌نده‌کانی رژێم به زۆر ددانپێدانانیان لێیان وه‌رگرتبوو، ناچاریان کردبوون که ددانبه تاوانه‌که‌دا بنێن.
بەگوێرەی رادیۆ فەردا، هیچ کامیان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو پارێزه‌ر بۆ خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌ش که گیرابوون، به توندترین شێوه‌ئه‌شکه‌نجه درابوون.
له جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان، پێویسته بۆ دواین جار رێ به خێزانی تاوانبار بدرێ دایک و باوکی خۆی ببینێت و ماڵاواییان لێبکات، به‌ڵام ئه‌و دوو که‌سه ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه‌شیان پێ نه‌درا و به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه، سزاکه‌یان جێبه‌جێ کرا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 113 رۆژ به‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌کانی ئێران تێده‌په‌ڕێت که ناوی شۆڕشی ژینای لێ نراوه، خه‌ڵک له ته‌واوی ئێران سوورن له‌سه‌ررووخانی رژێمی ئیسلامی و له شوێنه جیاجیاکانی ئێران خۆپێشاندان درێژه‌ی هه‌یه.
ئێران پێشتریش کۆمه‌ڵێک خۆپێشانده‌ری له سێداره داوه، سزاکه‌ی به‌سه‌ر ده‌یان که‌سی تردا سه‌پاندووه و به هه‌زاران که‌سیش چاوه‌ڕوانندادگایی بکرێن.
له‌وه‌ته‌ی خۆپێشاندان ده‌ستی پێ کردووه، سه‌رووی 515 که‌س له خۆپێشانده‌ران کوژراون و سه‌رووی 19 هه‌زار که‌س گیراون.