ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

لە چلەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی کوردستانی . بەرەو شۆڕشێکی سەرتاسەری ئێرانی.

لە چلەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی  کوردستانی . بەرەو شۆڕشێکی سەرتاسەری ئێرانی.
نووسینی عارف باوەجانی

چل ڕۆژ پێش کەنیشکە کوردێک بە ناوی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵەی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕێگەی گەشتێکی لە سەقزی کوردستەوە بەرەو تارانی پایتەختی ئێران.

  بە تاوانی ئەوەی تۆزێک لە لەچەکەکەی سەری ترازاوە، لە ڕێکەوتی ١٣ی سەپتەمبەری ٢٠ ٢٢ بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە کەوتە بەر پەلامار وهێرشی باتوم ( داری کارەبایی) بە دەستەکانی بە ناو پۆلیسی ئەخلاقی ئێران، بەڵام بە کردەوە پۆلیسی دژە ئازادی وئەخلاقی ئێران. دوای مانەوەی 3ڕۆژ لە کۆما، لە ئاکامدا بە داخەوە لە ١٦ی سەپتەمبەر لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەستدا.

شەهیدکردنی بە ناحەق و بێتاوانی ئەو کچە کوردە لە یەکەم ڕۆژی بە خاکسپاردنیەوە، بە بەشداری هەزاران کەس لە خەڵکی کوردستان واتە نەتەوە خاکداگیرکراو ماف لێزەوتکراوەکەی ژینا، شۆڕشێکی بە تینی بوورکاناوی لە شارەکانی کوردستانەوە هەستاند. کە دوای یەک حەفتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، وەک گەردەلوولی پەیامهێنەری ڕزگاری ملوێنان خەڵکی گیرخواردوی ژێر چنگی داگیرکەر، بە هەموو شارو پارێزگاکانی ئێراندا سووڕایەوە. تا ئێستاش کە لە چلەی ماتەمینی ژیانی ئەمینی کوردستانیداین، ئەو گەردەلوولە لە سووڕاونەوەی بێوەستاندایە، هەر ساتەو لە دەڤەرێکەوە لە ئامێزی جەماوەردایە.
بە ملوێنان خەڵکی کوردستان وگشت نەتەوەکانی دیکەی سەر ئەو جۆگرافیایەی پێێ دەگووترێت ئێران، چل و سێساڵە بە بەندی و سێدارە و ڕاونان لە سەر زێد و نیشتیمانی خۆیان ئەو ئازارە دەبینن و دەچێژن. بەڵام ئێستا لە شۆرشەکەی ژینا ئەمینی کوردستانیدا، بڕیاریانداوە ئیتر ئەو بندەستی و چەوسانەوەیە قبووڵ نەکەن. ژینا هەم وەک کورد، هەم وەک ژن، هەم وەک ژیان، بووتە لۆگۆ و سیمبوولی سەرەکی ئەم شۆڕشە جەماوەرییە مەدەنییە. ئەو سیمبوولە بووەتە پەیامێک بە واتای بەردەوامی تا ڕووخانی ئەو سیستەمە دیکتاتۆرە. ئەوەی لەو سیمبوولەدا دەبینرێت کە لە دوای مەرگی ژینا سەدان لاوی دیکە گیانیان لەو شۆڕشەدا بەخشیوە و بە هەزاران لاوی دیکە بریندار کراون و ڕاپێچی بەندیخانەکان کراون. بەڵام کۆڵنەدان و نەکشانەوە بووەتە هەوێنی ڕاکێشانی سەرنجی پشتیوانی جیهانیش، وەک دەبینین بە دەیانهەزار کەس لە وڵاتانی جیهان وەک پشتیوانی و بەرزکردنەوەی وێنەی ژینا دێنە سەر شەقامەکانیان وپشتیوانی لەو شۆڕشە دەکەن. ئەوەتا وڵاتانی یەکێتی و ئۆرووپا پەیتا پەیتا سزا بە سەر حاکمانی ئێستای ئیراندا دەسەپێنن. ئەوەتا نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنگریسی ئەمریکا و ناتۆش سەرقاڵی دیاریکردنی سزاکانیان. ئەمانە هەموو پڕ ڕەنگکردنەوەی لۆگۆ پرچاوییەکەی ژینا ئەمینیی وڵاتداگیرکراوی کوردستانە. خەریکە لە پاش کلارازیتکێنی جیهانی دەبێتە دووەم سیمبوولی ئازادی ژنانی جیهانیش.
چۆن کلارا زێتکینی ئەڵمانی لە ئاست جیهاندا بە دیارترین داکۆکیکەرانی مافەکانی ژنان لە نێوان ساڵەکانی (١٨٥٧-١٩٣٣) نێو بانگی دەرکرد، و لە دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژناندا کە ١٠ ٠  ژنی چالاک بەشدارییان تێدا کردبوو لە ١٧ وڵاتی جیهاندا، هەر لە سەر پێشنیاری کلارا زێتکین لە ٢٧ ی ئابی ١٩١٠  لە کۆپنهاگن ی پاییتەختی دانیمارک رۆژی ٨ ی مانگی مارس وەک ڕۆژی ژنان دەستنیشان کرا. بەڵام ژینا ئەمینی کوردستانیش. دەکرێت بە دووەمین داکۆکیکاری ژن و ژیان و ئازادی، کە بە بەخشینی گیانی لە ١٦سەپتەمبەری ٢٠ ٢٢، لە مێژوودا ئەو شانازییەی تۆمارکرد.
تکایە شۆرشەکەی ژینا ئەمینی خەڵکی کوردستانی داگیرکراو لە یاد مەکەن، و بیخەنە نێو لاپەڕە گرنگەکانی مێژووی مڕۆڤایەتی و مافپەروەری تاک و نەتەوەکانی جیهان


2 ساڵ و 30 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە چلەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی کوردستانی . بەرەو شۆڕشێکی سەرتاسەری ئێرانی.

لە چلەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی کوردستانی . بەرەو شۆڕشێکی سەرتاسەری ئێرانی.

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)