ئەفسەرێکی باڵای سوپای پاسداران کوژرا.. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئێران زیاتر ئاڵۆز دەبێت ئەو وڵاتە بەرەو ڕووخان دەچێت..
ئەفسەرێکی باڵای سوپای پاسداران کوژرا..
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئێران زیاتر ئاڵۆز دەبێت ئەو وڵاتە بەرەو ڕووخان دەچێت..
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە، شەوی رابردو لە هێرشێکی چەکداریدا لە تارانی پایتەختی ئێران ئەفسەرێک بە ناوی قاسمفەتحوڵڵاهی کە ئەندامی لقی ساروڵڵای بەسیج-ی سەر بەو سوپای پاسداران کوژراوە.
ئاژانسەکە کە نزیکە لە سوپای پاسدارانەوە و هێرشەکەی بە تیرۆریسی ناوهێناوە و ئاشکرای کرد سێ گوللـە بەر ئەو ئەفسەرە کەوتوە .
لە ماوەی رابردودا ژمارەیەک ئەفسەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەهۆی بەشدارییان لە سەرکوتی خۆپیشاندەران کراونەتە ئامانج وبە پێی ئامارەکانیش لە 109 رۆژی ناڕەزایەتییەکان لانیکەم 69 ئەندام و چەکداری هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کوژراون کە زیاتر لە 40 کەسیان سەر بە سوپای پاسداران بون.
عەلی سەباحی، سەرۆکی بنکەی زانیارییەکانی پۆلیس لە تاران رایگەیاند: بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە و دواتر وردەکارییەکانبڵاودەکەنەوە