شانزەی ئۆکتۆبەر مێژوویەکی تاڵە، ئازار بەخشترین ڕۆژە کە لەمێشکی هەر بەویژدانێکدا دەرچوونی نییە
شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەتبوو لە خواستی ئازادبوونی گەلێک لەژێر دەستەیی،خیانەت بوو لەمیللەت، لە حزبە هاوپەیمانەکانی یەکێتی، لە شۆڕشگێڕەکانی ناو یەکێتی و شەهیدانی دوێنێ و ئەمڕۆشیان، کە بۆ کوردستان شەهیدبوون، تەنانەت خیانەت بوو لەو پێشمەرگانەی کە شەڕیان پێکراو پێیان نەگوترا فرۆشراون و بەشەهیدکردن دران.
بەشێکی سەرکردەکانی یەکێتی لەم ڕۆژە ڕەشەدا ڕاستییان بۆ هەموومان ئاشکراکرد و گوتیان ئازاری ئەم ڕووداوە زیاتر بوو کاتێک هەندێک کاڵفام بوونە دەستکێشی دوژمن،هەر ئەمڕۆش کاڵفامەکان لە ڕێی میدیای فەرمی یەکێتییەوە هێرش دەکەنە سەر جەنابی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و سەرکردەکانی پارت.
هەموو ·² کاتژمێر نییە سازش نەما نەیکەن بۆ مەسرور بارزانی،کەس نەما ڕاینەسپێرن تا ڤیدیۆی تیرۆرکردنی کادرانی خۆتان بڵاو نەکرێتەوە، بەڵام لە دەرگایەکی هەڵەتاندا،نەگوێتان لێگیراو نەنرخ بۆ پاڕانەوەتان دانرا، ئێوەیەک کادری نازدارو خەباتگێری خۆتان لەبەرچاوی ماڵ و منداڵ تیرۆر بکەن،کەنگێ گوێتان لە خاکفرۆشی و خیانەتە!.
مەسرور بارزانی دەیەوێت ئێوە قاچاخچی نەبن،دەیەوێت لەبری سیمای میلیشیاو تاقمگەری فێری مەدەنییەت و دەولەتداری و ڕێزی دامەزراوەتان بکات،ئەو دەلێت پارە مەدزن و لەقومار داینێن،بڕۆن دوو شەقامی پێ چاکبکەن،ژێرخانی سلێمانی پێ بونیاد بنێن نەک وێرانتری بکەن،مەسرور بارزانی ئەو بەربەستەیە کەلەبەردەم ناپوختی و کارە چەوتەکانتان وەستاوە،بۆیە ئاساییە بەموناسەبەو بێ موناسەبە پەلاماری بدەن!