دامه‌زراندنی تۆڕی میدیای ڕووداو ٢٤
له سه‌ره‌تایی ده‌سپێکی شۆڕشی ژینا ئه‌مینی و سه‌ره‌تایی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون که که‌ناڵ و ماڵپه‌ڕه‌کانی باشووری کوردستان، بوێرانه و به به‌رده‌وامی ببنه ده‌نگ و ڕه‌نگی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی که‌ناڵه کوردیه‌کان په‌خش و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانیان له‌و ئاست و چاوه‌ڕوانیه‌دا نه‌بوو، که خه‌ڵکی کوردستان ئاواتی بۆ ده‌خواست.
خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات تووڕه‌یه، وه‌زاڵه هاتووه، ڕاپه‌ڕیوون، دروشمی ئازادیان هه‌ڵگرتووه، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به سه‌خترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرێ، به‌ڵام بوێرانه له مه‌یدان دا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی دوژمن بوونه‌وه، ئێوه‌ی میدیا کوردیه‌کانی باشوور، هێشتا به شه‌رم و ترسه‌وه باسی ڕاپه‌ڕینه‌کان ده‌که‌ن.
خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌یان هه‌بوو، که که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له باشوور ڕاسته‌وخۆ و له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ردا ڕووماڵی ڕاپه‌ڕینه‌کانیان بکردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆیان به‌دوور گرت و له بڵاوکردنه‌وه و گه‌یاندنی په‌یامه‌کانیان نه‌یانتوانی ببنه ده‌نگ و ڕه‌نگی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هه‌ر بۆیه سه‌ره‌نجام به ڕێنوێنی به‌شێک له ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌ر، بڕیاردرا که تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌مڕۆوه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌ست به بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌کان بڵاو بکاته‌وه و ببێته ده‌نگ و ڕه‌نگی جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....
ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤
به‌خێرهاتن بۆ rudaw24.net