پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکێ رایگەیاند، کورد لە تورکیا لە یاسا ودادپەروەری بێبەشە و یاساکان لە بەرژەوەندی کورد نین.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکێ رایگەیاند، کورد لە تورکیا لە یاسا ودادپەروەری بێبەشە و یاساکان لە بەرژەوەندی کورد نین.
هاوسەرۆکی هەدەپە لە ساڵیادی یازدە ساڵەی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی رایگەیاند: "ئەگەر کوردێک لە تورکیا داوای ماف و دادپەروەری بکات،رووبەڕووی نادادیەکی زۆر دەبێتەوە، لەم وڵاتەدا یاساکان بۆ مافی کوردان نین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یاساکانی تورکیا بۆ کورد وەکخۆی جێبەجێناکرێن، بەڵکو بە پێچەوانەوە جێبەجێ دەکرێن".
شەوی 28ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2011، بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی رۆبۆسکی سەر بە پارێزگای شرناخلە نزیک سنوورەکان نێوان باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستان، 34 هاوڵاتیی دانیشتووی گوندەکە کە سەرقاڵی کاری کۆڵبەری بوونگیانیان لەدەستدا، لەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا 19 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بوو و زۆرینەشیان کەسوکاری یەکتری بوون.
دوای کۆمەڵکوژییەکە، داواکاری گشتیی ئامەد دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، بەڵام دوای ساڵ و نیوێک بەسەر رووداوەکەدا دۆسیەکە بۆسەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا گوێزرایەوە و دواتر داواکاری گشتی سەربازی ساڵی 2014 دۆسیەکەی داخست.