رێکخراوی جیهانیی گەشتوگوزار کە ناوەندەکەی لە مەدرید-ی پایتەختی ئیسپانیایە لیستی باشترین گوندەکانی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە. لە لیستەکەدا گوندی بیرکی لە مێردینی باکووری کوردستان هەیە.
رێکخراوی جیهانیی گەشتوگوزار کە ناوەندەکەی لە مەدرید-ی پایتەختی ئیسپانیایە لیستی باشترین گوندەکانی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە. لە لیستەکەدا گوندی بیرکی لە مێردینی باکووری کوردستان هەیە.
گوندی بیرکی گوندێکی کریستیاننشینی شارۆچکەی میدیاتە و لە نۆ ستاندەردی کارپێکراوی رێکخراوە جیهانییەکەدا لە نۆ خاڵدا هەشتخاڵی بەدەستهێناوە وەک پاکوخاوێنی، پارێزراوی ژینگە، بایەخدان بە میراسی کولتوور و شوێنەوارە مێژووییەکان و چەندین تایبەتمەندیدیکە.
رێکخراوەکە بەشێوەیەکی ساڵانە لەلایەن کۆمیسیۆنی راوێژکاران کە لە 20 ئەندامی سەربەخۆ و پسپۆڕ لە بوارەکانیاندا پێکهاتوون،بەپشت بەستن بە نۆ ستاندەردی جیهانییەوە، باشترین گوندەکانی جیهان دەستنیشان دەکەن. بۆ ئەمساڵیش، کۆمیسیۆنەکە، 32 گوندی لە12 وڵاتی جیاوازی جیهاندا هەڵبژاردووە.
بڕیارە لە رۆژانی 27-28ی شوباتی 2023دا لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا رێکخراوەکە لە پارێزگای ئەلعولا-ی سعودیە خەڵاتی باشترینگوندەکانی ساڵ پێشکێش بکات.