محەمەد حاجی رەسوڵ پور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی بۆکان، کە دوای دەستبەسەرکرانی لە خۆپیشاندانهکانی ئەو شارە بههۆیئهشکهنجه و سەختی برینەکهی گیانی لەدەست دا.
محەمەد حاجی رەسوڵ پور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی بۆکان، کە دوای دەستبەسەرکرانی لە خۆپیشاندانهکانی ئەو شارە بههۆیئهشکهنجه و سەختی برینەکهی گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد حاجی رەسوڵ پوور، بەرەبەیانی ئهمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی یهکهمی 2022،دوای پێنج رۆژ چوونە حاڵەتی کۆما لە ژێر کاریگەری ئەشکەنجەوه، لە نەخۆشخانەی "قولی پوور"ی شاری بۆکان گیانی لەدەست دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لە هۆکاری خراپتربوونی دۆخی تەندروستی و گیان لەدەست دانی ئەم هاووڵاتییە، رێگری هێزەئەمنییەکان بوو بۆ دەست راگەیشتنی بە ئاوی خواردنەوە لە ماوەی 20 رۆژی دەستبەسەرکرانی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان.
محەمەد حاجی رەسوڵ پوور، رۆژی سێشەممە 22ی سەرماوەز، بەهۆی ئەشکەنجە و سەختی برینەکانی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان،ئاستی هۆشیاری خۆی لەدەست دابوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترابووەوە.
ئەم هاووڵاتییە، رۆژی چوارشەممه 23ی تشرینی دووهمی 2022، لە دووکانەکەیی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرابوو وبەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تا کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لەلایەن ناوەندە حکومییەکان بێ وەڵام مابووەوە.
پێشتر محەممەد حاجی رەسوڵ پور، 11ی تشرینی یهکهم، لەلاین هێزە ئەمنییەکان فڕێندرابوو دوای 16 رۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانیبارمتە ئازاد کرابوو.
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، 10 هاووڵاتیی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانیان و لە ژێرئەشکەنجەدا گیانیان له دهستداوه.