بەپەلە.. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا .دەڵێت، ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن رێگەی مانەوەیان پێنادرێت وڕادەگیرێن. وردەکاری زیاتر بخوێنەوە ..
بەپەلە..
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا .دەڵێت، ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن رێگەی مانەوەیان پێنادرێت وڕادەگیرێن. وردەکاری زیاتر بخوێنەوە ..
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رێکاری نوێ بەرامبەر بە کۆچی نایاسایی دەگرێتەبەر و دەڵێت، ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی هەوڵی گەیشتن بەبەریتانیا دەدەن رێگەی مانەوەیان پێنادرێت و ڕادەگیرێن
ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، رایگەیاند، رێکارەکان بۆ سنوردانانە بۆ زۆری ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە بەریتانیا لەرێیدەریای ئینگلیزەوە.
وتیشی، کارمەندی تر تەرخان دەکەن بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی کۆچبەران کە بە زیاتر لە 143 هەزار داواکاری هەڵپەسێردراودەخەمڵێندرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن رێگەی مانەوەیان پێنادرێت و ڕادەگیرێن، یاخوددۆسیەکەیان رەوانەی وڵاتێکی پارێزراو دەکرێت.
ئەوەش لەدوای ئەوە هات، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا، چوار کەس گیانیانلەدەستدا.