جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئافرەت دەبێت.
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئافرەت دەبێت.
سەرچاوەیەکی سیاسییی ئاگادار ئاشکرایکرد، دوێنێ شەممە سەرۆکى کوتلە سیاسییەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە پۆستی سەرۆککۆمار سێ جێگری هەبێتو یەکێک لەجێگرەکانی ئافرەت دەبێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێک لەکاندیدانی پۆستی جێگری پۆستی سەرۆک کۆمار، (عەلیە ئیمارە) دەبێت کە یەکێکە لە (ژنەسەرکردەکانو پەڕلەمانتاری خولی چوارەمی پهرلهمانى عێراق ) بوە لەسەر شاری بەغدا.
بەقسەی ئەو سەرچاوەیە، "ئەو کاندیدە ژنە بەوە جیادەکرێتەوە کە لێوەشاوەو پیشەییەو لەڕوی فیکرییو کاری سیاسییەوە میانڕەوەو لەماوەیکارکردنیدا چەندین پۆستی ئیدارییو زانستیی گرنگی بەدەستەوە گرتوە".
ئەوەش هاتوە، ئیمارە جگە لەو پۆستانە، لەخولی چوارەمی پهرلهمانى عێراق کاندید بوە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری یەکەمى سەرۆکیپهرلهمانو لەکاتی دەنگداندانیشدا 30 دەنگی بەدەستهێناوە".