بەپەلە .. ئێرانØ› مانگرتنى سەرتاسەرى ڕادەگەیەنرێت بۆ راگرتنی بڕیاری لەسێدارەدان و دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران
بەپەلە ..
ئێرانØ› مانگرتنى سەرتاسەرى ڕادەگەیەنرێت
بۆ راگرتنی بڕیاری لەسێدارەدان و دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران
وردەکاری
٣٤ زانکۆ و گروپی گەنجان و کۆمەڵە و ئەنجومەنی کرێکاران لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوا دەکەن بۆ ماوەی سێ رۆژ مانگرتنرابگەیەندرێت.
٣٤ زانکۆ و گروپی گەنجان و کۆمەڵە و ئەنجومەنی کرێکاران لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوایان کردووە لە ١٩ی ئەم مانگە تا ٢١ی مانگمانگرتنی گشتی رابگەیەندرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئامانجی مانگرتنەکەیان بۆ فشارخستنە سەر لێپرسراوانی ئێرانە، بۆ راگرتنی بڕیاریلەسێدارەدان و دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، بە تایبەت کە بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر دوو خۆپیشاندەردا جێبەجێکراوە. داواشیان لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد بە دەم بانگەوازەکەیانەوە بێن و هەموو شارەکان بگرێتەوە.
هەروەها ئەنجومەنی رێکخستنی خۆپیشاندانەکان داوای لە کرێکارانی گرێبەستی نەوت کردووە، رۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگەمانگرتن رابگەیەنن.
٩٠ رۆژە خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و بە پێی دوایین ئامارەکان، لانی کەم ٤١٦ کەس کوژراونکە ٥١ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە.