وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا پێداچونەوە بکرێت بە پلانى هەریەک لەزانکۆکان و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ستافى ئەکادیمى هەریەک لە زانکۆکان بۆ کردنەوەى خوێندنى ماستەر ودکتۆرا،
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا پێداچونەوە بکرێت بە پلانى هەریەک لەزانکۆکان و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ستافى ئەکادیمى هەریەک لە زانکۆکان بۆ کردنەوەى خوێندنى ماستەر ودکتۆرا،
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، دواى دەرکردنى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، ماستەر و دکتۆرا، کۆبونەوەیەک بۆتاوتوێکردنى پلانەکانى خوێندن، کە لەلایەن زانکۆکانەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا نێردراوە گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتى (2022/12/15) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى،کۆبونەوەیەکى تایبەت بۆ تاوتوێکردنى پلانەکانى ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا بەڕێوەچوو.
لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دوپاتیکردەوە پلان و کارنامەى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵائەوەیە باشتر زانکۆکان خۆیان بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ئامادە بکەن و هەوڵ بدرێت بە هاوبەشى لەگەڵزانکۆکان کاروانى پێشکەوتن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکانى کوردستان لەسەر نەخشەى ئەکادیمى جیهانى باشتر بەدەر بکەوێت.
لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا قۆناغەکانى دەستپێکردنى (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێکرا، بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵائامادەبوانى ڕاسپارد بەو پەڕى لێپرسراویەتى کار بکەن بۆ چەسپاندنى بنەماکانى دادپەروەرى و یەکسانى و شەفافەیەت و بێ لایەنى لەپرۆسەکەدا بەشێوەیەک بتوانین دەستەبەرى ڕەخساندنى زۆرترین و باشترین دەرفەت بۆ کوڕان و کچانى وڵاتى خۆمان بکەین.
لە کۆتایى کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا پێداچونەوە بکرێت بە پلانى هەریەک لە زانکۆکان و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ستافىئەکادیمى هەریەک لە زانکۆکان بۆ کردنەوەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا، هەروەک جەختیش کرایەوە پێویستە ئەو پرۆپۆزەڵانەى بۆ خوێندنىباڵا پێشکەش دەکرێت ئەولەویەت بدرێت بە کێشە و گرفتەکانى کە ئەمرۆ لە واقعى کۆمەڵگە و سێکتەرە جیاوازەکاندا هەستى پێدەکرێت.