ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

محەمەد مەهدی سزای سێدارەی له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه‌ بۆ ده‌رکرا

محەمەد مەهدی  سزای سێدارەی  له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه‌ بۆ ده‌رکرا
Rudaw24

لاوێک به ناوی محەمەد مەهدی کەرەمی، خەڵکی بیجاڕ، کە لە کاتی رێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، دەستبەسەرکرابوو، سزای سێدارەی له‌لایه‌ن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ بەسەردا سەپێندرا

محەمەد مەهدی کەرەمی، خەڵکی بیجاڕ، کە لە کاتی رێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، یەکێک لە کوژراوانی خۆپیشاندانه‌‌‌کانی کەرەجدەستبەسەرکرابوو، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەی زۆرە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەدی مەهدی کەرەمی، تەمەن 22 ساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی پارێزگایئەلبۆرز بە سەرۆکایەتیی دادوەر موسا ئاسف ئەلحەسنی، بە تۆمەتی "فساد فی الارض لە رێگای تاوان لەدژی ئاسایشی ناوخۆیی"بەموحاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) مەحکوم و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی لەبەندیخانە سزاکەی پێ راگەیه‌‌‌ندراوە.

دانیشتنی بەدواداچوون بۆ تۆمەتەکانی محەمەدی مەهدی کەرەمی و 14 هاووڵاتیی دیکە لەژێر ناونیشانی دۆسییەی کوژرانی بەسیجییەکبەناوی روحوڵڵا عەجەمیان، رۆژی 30 تشرینی دووه‌‌‌م، بەڕێوەچووە کە لەو دانیشتنەدا ئەو لاوە کوردە وەک تۆمەتباری سەرەکی ئەو دۆسییەیەناسێندراوە.

محەمەد مەهدی کەرەمی، دوو رۆژ دوای رێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، لەلایەن هێزە ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ فڕێندرابوو.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کەرەمی بە هەنگاوی راگەیاند: محەممەد مەهدی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەیرۆحی و جەستەیی ناوەندە ئەمنییەکاندا بووە و چەندین جار هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی لێکراوە. ناوبراو لە چاوپێکەوتن لەگەڵبنەماڵەکەیدا ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردووەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە مافی هەبوونی پارێزەر لەماوەی دەستبەسەرکرانی و تەنانەت لە رۆژی دانیشتنی دادگاشدا بێ بەش بووە.

محەمەد مەهدی کەرەمی، تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی گوندی کوتانی خواروو سەر بە شاری بیجاڕ و دانیشتوونی نەزرئاباد لە شاری کەرەجە. ناوبراو لە وەرزشی کاراتە دا چەندین میدالیای لە ئاستی پارێزگا و ئێراندا بەدەست هێناوە.


1 ساڵ و 11 مانگ و 6 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

محەمەد مەهدی سزای سێدارەی له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه‌ بۆ ده‌رکرا

محەمەد مەهدی سزای سێدارەی له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه‌ بۆ ده‌رکرا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)