بەپەلە .. بۆچی نەشتەگەریەکەی شەهیدی نەمر ئاکام عمر سەرکەوتوو نەبوو.
بەپەلە ..
بۆچی نەشتەگەریەکەی شەهیدی نەمر ئاکام عمر سەرکەوتوو نەبوو.
کۆتایى مانگى تشرینى یەکەمى ڕابردوو، دواى چەند ڕۆژ مانەوەى لەنەخۆشخانەى فاروق لەسلێمانى، ئاکام عومەر فەرماندەى هێزەکانىکۆماندۆى یەکێتى بەهۆى سەختى برینەکەیەوە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەیەک لەشارى هانۆڤەرى ئەڵمانیا، بەڵام پاش مانەوەى لەونەخۆشخانەیە دوێنێ شەو گیانى لەدەستدا.
بەپێى زانیارییەکان، دوو برینى سەخت لەجەستەى ئاکام عومەردا هەبووە کە سەخت بووە بەنەشتەرگەرى چارەسەر بکرێت ئەویش برینێکىسەرى کە کاریگەرى کردۆتە سەر بەشى پشتەوەى کە پێدەوترێت مێشکۆکە (المخیخ) و چەند برینێکى تر لەجەستەى.
هەر بەپێى زانیارییەکان، بەهۆى برینەکەى سەرییەوە نە لەنەخۆشخانەى فاروق و لەنەخۆشخانەکەى ئەڵمانیا نەتوانراوە نەشتەرگەرى بۆسەرى بکرێت بەهۆى هەستیارى ئەو بەشەى مێشکەوە کە ئاستەمە بۆ هەر هەوڵێکى تەندروستى، بەڵام چەند نەشتەرگەریەک لەقاچیدا کراوە.
بەپێى بەدواداچوونەکان، پزیشکەکانى ئەڵمانیا چاوەڕوانى ئەوەبوون کە گۆڕانکارى لەو بەشەدا دروستبێت بۆ ئەوەى چارەسەرى ترى بۆبکەن بەڵام ئەنجامەکەى ئەوەبوو گیانى لەدەستدا و هێشتا ڕوونکردنەوەى زیاتر لەسەر ئەو دۆخەى بڵاو نەکراوەتەوە.
نزیکەى سێ مانگ پێش ئێستا و لەکردەوەیەکى تەقینەوەى بۆمبدا بەئۆتۆمبێلەکەى، ئاکام عومەر و ژمارەیەک لەکارمەندانى هێزەکانىکۆماندۆى یەکێتى برینداربوون و ئەفسەرێکى باڵاى ئەو هێزەش شەهیدبوو، بەهۆى سەختى برینەکەیەوە دواى زیاتر لەچل ڕۆژ مانەوەىلەئەڵمانیا گیانى لەدەستدا.