لە شاری مەشهەدی ئێران، خۆپێشاندەرێک بە تۆمەتی کوشتنی دوو بەسیج، بەیانیی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.
لە شاری مەشهەدی ئێران، خۆپێشاندەرێک بە تۆمەتی کوشتنی دوو بەسیج، بەیانیی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.
ئەمە دووەمین خۆپێشاندەرە لە ماوەی 10 رۆژدا لەسێدارە دەدرێت. هەفتەی رابردووش لە تاران موحسین شکاری لەسێدارە درا و ئەوەش لەئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، مەجید رەزا رەهنەوەرد، پاش ئەوەی 23 رۆژ لەمەوبەر دەستگیرکرابوو، لە شوێنی گشتیلەسێدارە دراوە.
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەجید رەزا رەهنەوەردی تۆمەتبار کردبوو بەوەی رۆژی 17ـی 11ـی 2022، لەکاتی ناڕەزایەتییەکانیشاری مەشهەددا لە شەقامێکی ئەو شارە بە چەقۆ دوو بەسیجی کوشتووە.
مەجید رەزا رەهنەوەرد دوو رۆژ دوای ئەو رووداوە لە 19ـی 11ـی 2022 دەستبەسەر کرا و پێنج رۆژ دواتر داواکاری گشتیی مەشهەدرایگەیاند، رەهنەوەرد بە "دژایەتیکردن" تۆمەتبار کراوە.
دواتر دۆسیەکەی رەوانەی دادگای شۆڕشی مەشهەد کرا و رۆژی 29ـی 11ـی 2022 دادگەی شۆڕشی مەشهەد سزای سێدارەی بەسەرداسەپاند، بەبێ ئەوەی پارێزەری هەبێت.