قوباد تاڵەبانی، بەبڕیاری خۆیبەشداری کۆبونەوەکانی حکومەت ناکات.
وەک هەنگاوێکی تر "دژی سیاسەتی حوکمڕانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هیچ ئەندامێکی تیمی یەکێتی بەشدارییان لە شاندیحکومەتی هەرێمی کوردستان نەکرد کە ئەمڕۆ لەبەغدا دەستدەکەن بەگفتووگۆکانیان.
ماوەی دوو مانگە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ناکات، وەکناڕەزایەتییەک دژی "سیستەمی حوکمڕانی" لەهەرێمی کوردستان.
بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی، لەسەرەتادا تەنها نەچوونی خۆی بوو بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام لەئێستادا پەڕییەوە بۆبەشدارنەکرنی تیمی یەکێتی لەشاندەکانی دانوستاندا.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە رێگەی سەرۆکەکەیەوە مانگی رابردوو لەچاوپێکەتنێکیدا رایگەیاند، کە قوباد تاڵەبانی، بەبڕیاری خۆیبەشداری کۆبونەوەکانی حکومەت ناکات.
هەروەها راشیگەیاند: یەکێتی تەحەمولی بەرامبەر سیاسەتی حوکمڕانی پارتی ئەمشێوەیەی ئێستا نەماوە.
لەبەرامبەریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەکان دەگێڕنەوە بۆ ناوخۆی یەکێتی. ئەگەرچی یەکێتی رەتیدەکاتەوە.