دوای سەردانێکی دوو رۆژە، سەرۆکی هەنگاریا هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
دوای سەردانێکی دوو رۆژە، سەرۆکی هەنگاریا هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 10ی دیسێمبەر،لەڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکی هەنگاریا کاتالین نۆڤاک دوایسەردانێکی دوو ڕۆژە ، هەرێمی کوردستانی بە جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
ئەوەش هاتووە، لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەنگاریا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتکۆبووەوە و قوتابخانەی مێلتۆی نێودەوڵەتی لە قەزای عەنکاوەی سەر بە هەولێر لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت کردەوە.