بافڵ تاڵەبانی و مەحمود سەنگاوی و وەهاب هەڵەبجەیی کۆبوونەوە
بافڵ تاڵەبانی و مەحمود سەنگاوی و وەهاب هەڵەبجەیی کۆبوونەوە
دەقی راگەیەندراوی بافڵ تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، لێپرسراوی میحوەریگەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و سەربازی گەرمەسێر و جموجۆڵیپاشماوەکانی داعش لە سنووری حەمرین و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی هەوڵەکانی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، هێزی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش،دژەتیرۆر، کۆماندۆی کوردستان و هێزەکانی ناوخۆی کرد کە لێبڕاوانە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەردەوامن وتی، هەوڵی بێوچاون وشەونخوونی ئێوە فاکتەری ئارامی و ئاسایشە لە ناوچەکە، بۆیە داواکارم بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بە ئەرکەکانتان بدەن و کوردستان وخەڵکەکەی وەک چاوتان بپارێزن.