بەپەلە… لەبارەی لینکی دامەزراندن لە پاسەوانی سنور بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کە دامەزراندەکە تەنها خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وتەبێژی ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور، کە پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی هەندێک کێشە ولۆدێکی زۆر لەسەری، لە دوو رۆژی داهاتوودا لینکێکی نوێ بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور تەرخاندەکرێت و دەشڵێت، "تەنیا لە ماوەی24 کاتژمێردا و دوای بڵاوکردنەوەی لینکەکە، یەک ملیۆن کەس لینکەکەیان کردووەتەوە."
ئەمرۆ پێنجشەممە عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور - ناوچەی یەک، لەبارەی لینکی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور بۆپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، "لە ماوەیەکی پێوانەییدا یەک ملیۆن کەس سەردانی لینکەکەیان کردووە، هێشتا دیار نییەئەوانەی لینکەکەیان کردووەتەوە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە."
سەبارەت بەو کێشانەی لە لینکەکەدا هەیە ئەوەی ئاشکراکرد، "لەگەڵ ئەوەی هەندێک کەس بە هەڵە فۆرمەکانیان پڕکردووەتەوە و تەواوزانیاریی وردیان لەسەر فۆرمەکە نییە و بە هەڵە زانیارییەکانیان نووسیوە، بەڵام بەگشتی بەهۆی بوونی لۆدێکی زۆرەوە هەندێک کێشەش لەولینکەدا هەبووە، بۆیە لە دوو رۆژی داهاتوودا فۆرمێکی نوێ تەرخاندەکرێت و خەڵک دەتوانن لەو لینکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن."
هەروەها ئەوەشی روونکردەوە، وەرگرتن تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن و وتی، "بەپێی لێدوانەکانیبەڕێز لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دامەزراندن تەنیا خەڵکی هەرێمیکوردستان دەگرێتەوە."