لە کاتێکدا ڕۆژێک بەسەر خولی یەکەمی دانوستانەکانی عومان تێپەڕیوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا، بنکەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
سەبارەت بە ئەگەری شەڕ، عەراقچی ڕایگەیاند: "ئەم ئەگەرە هەمیشە بوونی هەیە" و بانگەشەی ئەوەی کرد کە کۆماری ئیسلامی "هەم بۆ ئاشتی و هەم بۆ شەڕ ئامادەیە".
ڕێژیمی بێچارەی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات بە تەركیبی "هیوا بە ڕێککەوتن" و "هەڕەشەی شەڕ" هەم بیروڕای گشتیی ناوخۆیی بترسێنێت و هەم لە دانوستانەکاندا ئیمتیازات بەدەستبهێنێت. بەڵام ڕاستیەكە ئەوەیە کە ئەم دووانەیە بەسەرچووە، چیتر نە جیهان دەترسێنێت و نە قەیرانە کەڵەکەبووەکانی ناو وڵات چارەسەر دەکات.