دیمەنە شاراوەکانی جێفری ئەپستین لە دوورگەی شەیتان جیهانی هەژاند
دیمەنە شاراوەکانی جێفری ئەپستین لە دوورگەی شەیتان جیهانی هەژاند
ئامادەکردنی ئاهورا هەورامی
قوربانی دوورگەی جێفری ئیپستین
دۆسیەی جێفری ئەپستین (Jeffrey Epstein) چووە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە دوای ساڵانێک لە بێدەنگی و شاردنەوە دواجار پەردە لەسەر هەزاران بەڵگەنامە لادرا
بەڵام ئەمە نەک هەر کۆتایی بە کێشەکە نەهێنا، بەڵکو گومان و مشتومڕی گەورەتری لە ناوەندە سیاسییەکانی ئەمریکا دروست کرد
کورتەی ژیاننامەی جێفری ئەپستین
ملیاردێرێکی جولەکەی ئەمریکی لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٣ بە تاوانی سێکسی سزا درا
لە پیشە جیاوازەکاندا کاری کردووە لەوانە مامۆستایی و بانکی وەبەرهێنان هەروەها بە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە ناودارەکان و سیاسەتمەدارانی جیهان
ناسرابوو کە تۆمەتبارکرابوون بە بەشداریکردن لە ئەڵقەیەکی لەشفرۆشیدا کە کچانی خوار تەمەنیان بەکاردەهێنا ئەو ئەڵقەی دامەزراند دوای ئەوەی سامانێکی بەرچاوی لە جیهانی داراییدا کۆکردەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا و لە ساڵی ٢٠١٩ لە ژوورەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ژیانی پیشەیی بە شێوەیەکی سەیر دەستی پێکرد سەرەتا وەک مامۆستای ماتماتیک و فیزیا لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە نیویۆرک کاری دەکرد بێ ئەوەی بڕوانامەی زانکۆی هەبێت.
دواتر چۆوەتە ناو جیهانی دارایی و خێرا سەرکەوت بۆ پلە باڵاکان
لە ساڵانی نەوەدەکاندا
ئەپستین کۆمپانیای بەڕێوەبردنی دارایی خۆی دامەزراند. ئەوەی جێی سەرنج بوو، تەنها کارگێڕی دارایی کەسانی دەوڵەمەندی دەکرد کە سەرمایەکەیان لە سەرووی ملیارێک دۆلار بوو
ئەپستین هەمیشە دەوروبەری خۆی بە
کەسایەتییە ناودارەکان، زاناکان و سیاسییەکان تەنتبوو، ئەمەش وای لێکردبوو ببێتە خاوەن نفوزێکی بێ وێنە لە ناوەندە باڵاکانی ئەمریکادا
ئیمپراتۆرییەتی منداڵبازی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە
ئەو وێنە بریقەدارەی ئەپستین وەکو خاوەنکارێکی سەرکەوتوو، لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا درزی تێکەوت، کاتێک پۆلیسی فلۆریدا دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر سکاڵایەک کە گوایە دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی FBI و ڕاپۆرتە دادوەرییەکان ئەپستین تۆڕێکی بەرفراوانی هەبوو بۆ ڕاوکردنی کچانی نەوجەوان
زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ١٨ ساڵ بوو ئەو و هاوکارە کچەکەی غیسلەین ماکسوێڵ بە ناوی پێدانی پارە بۆ مەساج یان بەڵێنی کارکردن وەک مۆدێل کچانیان ڕاکێشاوە
بۆ ماڵی خۆی لە نیویۆرک فلۆریدا و بەتایبەتیش بۆ دوورگە تایبەتەکەی لە دەریای کاریبی کە بە دوورگەی پاداشت
یان دوورگەی شەیتان ناسرابوو
لەوێدا کچەکان نەک تەنها لەلایەن ئەپستینەوە بەڵکو بەپێی گەواهیدانی قوربانییەکان ڕووبەڕووی کۆیلایەتی سێکسی بوونەتەوە و ناچار کراون خزمەتی سێکسی پێشکەش بە هاوڕێ دەستڕۆیشتووەکانیشی بکەن
تێوەگلانی بەرپرسان و کێشەی بڵاوکردنەوەی دۆسیەکان
ئەوەی کەیسی ئەپستینی کردە گەورەترین سکانداڵی سیاسی لیستی ئەو کەسانە بوو کە پەیوەندییان لەگەڵیدا هەبوو لیستەکە ئەم سێ ناوە دیارە لەخۆدەگرێت
دۆناڵد ترامپ
لە نەوەدەکاندا ترامپ و ئەپستین هاوڕێی نزیک بوون ترامپ لە لێدوانێکی ساڵی ٢٠٠٢ـدا بۆ گۆڤاری (New York Magazine) وتبووی جێفری پیاوێکی سەرنجڕاکێشە دەوترێت ئەویش وەک من حەزی لە ئافرەتی جوانە و زۆربەشیان لە تەمەنی گەنجیدان
هەرچەندە دواتر ترامپ وتی کە پەیوەندییەکەی بڕیوە بەڵام ناوی لە ناو لیستەکاندا هەر مابوو.
بێڵ کلینتۆن
بەپێی تۆمارەکانی گەشتە ئاسمانییەکان سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، چەندین جار بە فڕۆکە تایبەتەکەی ئەپستین کە بە لۆلیتا ئێکسپرێس ناسرابوو گەشتی کردووە
شازادە ئەندرو
کوڕی شاژنی پێشووی بەریتانیا، کە ڕووبەڕووی تۆمەتی ڕاستەوخۆی دەستدرێژی بووەوە و ناچار بوو لە تەواوی پلە و پۆستە شاهانەییەکان دەستبەردار بێت
تەقینەوەی دۆسیەکان و ململانێی توند لە کۆنگرێس
لە ١٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ وەزارەتی دادی ئەمەریکا بە فەرمانی کۆنگرێس، دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی هەزاران بەڵگەنامە و وێنە کە پێشتر نهێنی بوون
ئەم دۆسیانە وێنەی ئەپستین و ماکسوێڵیان تێدابوو لەگەڵ کەسایەتی ناوداری وەک مایکل جاکسۆن دیانا ڕۆس و کیڤن سپەیسی جگە لە ئەندامانی خێزانی شاهانەی بەریتانیا
تەنها چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوکردنەوەی دۆسیەکان میدیاکان و چاودێران تێبینییان کرد کە ١٦ فایل بە شێوەیەکی کتوپڕ لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی داد سڕانەوە لە نێو ئەو فایلانەی کە سڕاونەتەوە وێنەیەکی دۆناڵد ترامپ و میلانیا ترامپ لەگەڵ ئەپستین و ماکسوێڵ هەیە
وەزارەتی داد ڕایگەیاند کە ئەم سڕینەوەیە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و زانیاری هەستیار بووە نەک بۆ پاراستنی ترامپ بەڵام ئەمە گومانێکی گەورەی لە ناو کۆنگرێس دروست کرد
کۆنگرێسی ئەمریکا ئێستا بووەتە گۆڕەپانی جەنگ نوینەرانی هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماریی فشار دەخەنە سەر حکومەت بۆ بڵاوکردنەوەی کۆپی تەواو و بێ سانسۆری بەڵگەنامەکان. ئەوان دەڵێن ئەو دۆسیانەی ئێستا بڵاوکراونەتەوە چەواشەکارانەن چونکە زۆرینەی ناوە گرنگەکان داپۆشراون
بڵاوکردنەوەی ئەم دۆسیانە لە کۆتاییەکانی ساڵدا کێشەیەکی گەورەی بۆ متمانەی خەڵک بە دەسەڵات دروستکردووە خەڵک و بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس پێیانوایە دەوڵەت لە ئەمریکا هەوڵ دەدات لیستی کڕیارە ڕاستەقینەکانی ئەپستین بشارێتەوە بۆ ئەوەی سیستەمی سیاسی و ئابووری وڵاتەکە بپارێزێت
دۆسییەیەک گەورەتر لەوەی چاوەڕێ دەکرێت دۆسیەی ئەپستین نەک هەر دانەخراوە بەڵکو گەورەتر بووە ونبوونی وێنەکانی ترامپ و ناوهێنانی هونەرمەندە ناودارەکان و بەردەوامی سانسۆر لەسەر بەڵگەنامەکان نیشانەی ئەوەن کە ئەم دۆسیەیە هێشتا نهێنی زۆر گەورەتری لەپشتە نهێنیێکی زۆر کە ڕەنگە تەمەنی سیاسی زۆرێک لە سەرکردەکانی ئێستا کۆتایی پێبهێنێت
ماڵپەڕی DropSite بەڵگەنامە و ئیمەیڵە دزەپێکراوەکانی ئاشکرا کردووە کە دەریدەخات ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە ڕۆڵێکی نهێنی هەبووە لە ئاسانکاریکردنی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و کەناری عاج بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی کە ڕێگە بدات بە چاودێریکردنی پەیوەندییەکان لەم وڵاتە
ئەفریقایە بە هاوکاری ئیهود باراک سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەفریقا
هەروەها ئیمەیڵەکان دەریانخستووە کە ئەپستین یارمەتی هەماهەنگی گەشتەکانی باراکی داوە بۆ ئەفریقا و زۆر شتی تر کە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە
ئامادەکردنی ئاهورا هەورامی
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئایندە بکە www.ainde.net