لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پرینس... هێنری سێزدەهەم کە لەناو خانەی "هاوڵاتیانی ڕیش" دەستگیرکرا، ڕێکخەری سەرەکی ئەو گروپەیە کە ئامانجیان ڕووخانی حکومەتیئەڵمانیا بوو
لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پرینس...
هێنری سێزدەهەم کە لەناو خانەی "هاوڵاتیانی ڕیش" دەستگیرکرا، ڕێکخەری سەرەکی ئەو گروپەیە کە ئامانجیان ڕووخانی حکومەتیئەڵمانیا بوو…
لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پرینس...
هێنری سێزدەهەم کە لەناو خانەی "هاوڵاتیانی ڕیش" دەستگیرکرا، ڕێکخەری سەرەکی ئەو گروپەیە کە ئامانجیان ڕووخانی حکومەتیئەڵمانیا و هێرشکردنە سەر بینای بوندستاگ یان پەرلەمانی ئەڵمانیا و ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی بوو.
بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتدارانی ئەمنی، نزیکەی سێ هەزار ئەفسەر هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ویلایەت بۆ دەستگیرکردنی زیاتر لە 50 کەس، بەڵام تەنها 25 کەس دەستگیرکراون، ئەمەش بە ڕێوشوێنێک کە پێشتر لە ئەڵمانیا ڕووی نەداوە.
بە گوتەی دەسەڵاتدارانی لێکۆڵینەوە، شازادە ڕۆڵێکی سەرەکی لە تۆڕی تیرۆریستانی ڕاستڕەودا بینیوە، کە تیایدا هێنری هەوڵی داوە بەسەرۆکی دەوڵەت هەڵبژێردرێت، "پۆستی وەزارەت" لەناو تۆڕەکەدا باس دەکرێت، لەنێو ئەندامە دیارەکاندا دادوەرێکیش هەبووە ، ئەندامیپێشووی پارتی AfD لە بوندەستاگ و سەرباز بوو.ئەندامێکی پلە باڵای پێشووی نوخبەی بوندەسوێر.
داواکاری گشتی فیدراڵی سەبارەت بە پلانە گوماناوییەکانی کودەتاکە وتی: بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەن حکومەتێکی ئینتقالی (سەربازی) دادەمەزرێنێت کە بەپێی بیرۆکەی ئەندامانی ئەنجومەن، دانوستان لەسەر سیستەمێکی نوێی دەوڵەتی لە ئەڵمانیا لەگەڵ هاوپەیمانان و... ئەوانەی نوێنەرایەتی زلهێزە سەرکەوتووەکان دەکەن لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەپێی گێڕانەوەی ڕیشمان.
داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە تۆمەتبار هاینریچ سێزدەهەم پێشتر پەیوەندی بە نوێنەرانی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە ئەڵمانیا کردووە، بەڵامبەپێی لێکۆڵینەوەکان تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە کردووە وەڵامی داواکارییەکەی دابێتەوە.
بە گوتەی داواکاری گشتی، "قۆڵی سەربازی" پەیوەستە بە "ئەنجومەن"ەوە، بەشێک لە ئەندامەکانی لە ماوەی ڕابردوودا خزمەتێکیچالاکانەیان لە سوپای ئەڵمانیا ئەنجامداوە.
پێشتر بنەماڵەی شازادە لەگەڵ هێنری سێزدەهەم جیابوونەتەوە و هێنری چواردەهەم لە لێدوانێکدا بە "پیرە پیاوێکی سەرلێشێواو" وەسفیکردووە کە هەمیشە تیۆری پیلانگێڕی هەبووە.