خامنەیی پەنای بۆ بنکەیەکی نهێنی ژێرزەمینیی لە تاران بردوە کە پێکهاتووە لە تۆڕێک لە تونێلی بەیەکەوە گرێدراو
خامنەیی پەنای بۆ بنکەیەکی نهێنی ژێرزەمینیی لە تاران بردوە کە پێکهاتووە لە تۆڕێک لە تونێلی بەیەکەوە گرێدراو
بەپێی زانیارییەکان، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دوای هەڵسەنگاندنی بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی ئێران سەبارەت بە زیادبوونی ئەگەری هێرشی ئەمریکا،
خامنەیی پەنای بۆ بنکەیەکی نهێنی ژێرزەمینیی تاران گرتووە کە پێکهاتووە لە تۆڕێک لە تونێلی بەیەکەوە گرێدراو.
بە پێی ئەم هەواڵانە، کوڕە سێهەمەکەی بە ناوی مەسعوود خامنەیی کارەکانی ڕۆژانەی ئەو فەرمانگەیە بەڕێوە دەبات و کوڕەکەی دیکەی بە ناوی موجتەبا خامنەیی لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی حکوومەت لە پەیوەندیدایە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا قسە و باسەکان سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر سایت و بەرپرسانی ئێران چڕتر بووەتەوە