قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌کته‌بی مام جه‌لال له ده‌باشان له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌للاوی، کۆبووه‌وه
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌کته‌بی مام جه‌لال له ده‌باشان له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌للاوی، کۆبووه‌وه و جه‌ختیان له خێراکردنی هه‌نگاوه‌کانیچاکسازی له حکومه‌تی عێراق کرده‌وه.به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌که، قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلالئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی یه‌که‌می 2022، لە دەباشان، پێشواز لەئەیاد عەللاوی، یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش رووخانیرژێمی بەعس کرد.ئه‌وه‌ش هاتووه: لەو دیدارەدا کەئاسۆ مامەند، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یه‌کێتی ئامادەی بوو، تاوتوێی دوایینگۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد بەتایبەت دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق و جەخت لە گرنگی‌پشتیوانیکردنی هەمەلایەن بۆ هەوڵەکانی محەمەد شیاع سودانی کرایەوە بەئاڕاستەی خستنەسەرپێی پرۆژە وپلانی پێویست لەپێناو خزمەتیهاووڵاتییاندا.به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌که، لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی، ستایشی رۆڵی ئەیاد عەللاوی کرد لەسەردەمی موعارەزەو پاش رووخانی رژێمی به‌عس و هەوڵەکانی لەپێناو بنیاتنانی عێراقێکی دیموکراتی و فرەڕەنگ و بەرپاکردنی ئاشتەوایی.هەروەها ئاماژەیبەدۆستایەتی و هاوخەباتییەکەیدا لەگەڵ سەرۆک مام جەلال لەقۆناغەکانی رابردوو تاوەکو پێکهێنانی حکومەت لەپاش روخانی رژێمیلەناوچوو. لەکۆبوونەوەکە جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لەهەموو جومگەکانی بەرێوەبردن و رووبەرووبونەوەی گەندەڵی وچەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و کارکردن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان کرایەوە.