پۆڵاد شێخ جەنگی برای لاهور جەنگی هاوسەرۆکی لەکارخراوی یەکێتی پەیامێکی توندی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەدوای ٨ی تەمموزەوەدانم بەخۆمدا گرتووە مانای ترسنۆکی نیە
پۆڵاد شێخ جەنگی برای لاهور جەنگی هاوسەرۆکی لەکارخراوی یەکێتی پەیامێکی توندی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەدوای ٨ی تەمموزەوەدانم بەخۆمدا گرتووە مانای ترسنۆکی نیە!
دەقی پەیامەکەی:
دەستکاریکردنی شەجەرەی مرۆڤ و بەکارهێنانی وەک سوکایەتی کاری ئەو مرۆڤانەیە کەداشۆراون لەهەموو بەهایەکی ئینسانی.
مام جەلالی ڕەحمەتی هەمووکات دەیوت من قەرزداری شێخ جەنگی برامم کەلەپێناو من ئاوارەبوو،لەپێناو من ماڵوێران بوو،هەمووهاوکاریەکی کاردم تاخوێندنم تەواوکرد،بەڵێ ئەوە قسەی ئەو مامی رەحمەتیم بوو کەتەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی دامەزراند، ئەوتەلەفزیۆنەی کەئێستا کەوتوەتە دەست بەچکە بەعسیەک و سوکایەتی بەشەجەرەی ئێمەو تاڵەبانیەکان دەکات.
ئەمانەی ئێستا بونەتە خۆرەی یەکێتی یەکەم کارێک کەلە8ی تەموزەوە کردیان دەستبردن بوو بۆ شەجەرەی تاڵەبانیەکان و نابوتکردنی ئەومێژووە بنەماڵەکەمان کەچەندین سەدەیە وەک ئەستێرە بەسەر ئاسمانی کوردستانەوە دەدرەوشێتەوە، ئەمە جێی داخە، بەندە لەدوای کودەتایبەدناوی ٨ی تەموزەوە دانم بەخۆمدا گرتوەو بێدەنگیم هەڵبژاردوە، ئەمە مانای ترسنۆکی و لەرزۆکی نیە، ئەمە بەرپرسیارێتی و ئەرکێکیقورسە لەسەرشانم کەنەمویستوە خوێن لەپەنجەی مناڵێک بێت، بەڵام دەستبردن بۆ سوکایەتیکردن بەباوک و باپیرم و مام جەلالی ڕەحمەتیهێڵی سورەو ئەمڕۆنا سبەی ئەو حەرامزادانە دەبێت بخرێنە سەرئەژنۆ کەدەستیان بۆ ئەوکارە بردوە.
پۆڵاد شێخ جەنگی تاڵەبانی