ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، ٤ ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠ ٢٢، به رامبه‌ر به ١٣ی سه‌رماوه‌ز ٢٧٢٢، جه‌وانه‌کانی ئه‌و شاره گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیدامه به ناڕه‌زایه‌تیه‌کان.
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستانی ڕۆژهه‌لات به شه‌هیدکردنی ژیان ئه‌مینی ده‌ستی پێ‌کرد، شۆڕشێک که له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه، گه‌لانی دیکه‌ی ئێران هاوشانی کورد هه‌ڵستانه سه‌رپێ، به‌شداریان له ڕاپه‌ڕینه‌کان کرد. ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ڕژێمی ئێران به چۆکداهێنا، ناچار کرا شتێک به نێوی پۆلیستی ئه‌خلاق له ئێران نه‌هێڵن، وه‌ک ڕژێم بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، ئه‌و یاسایه و پۆلیسی ئه‌خلاق له ئێران نامێنێ.
ڕژێمی ئێران به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵی سه‌رکه‌وتکردنی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی دا، جینۆسایدی کرد، خه‌ڵکی کوردی کۆ‌مه‌ڵکووژ کرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ی ڕژێمی ئێران به‌رامبه‌ر به کورد کردی، ڕۆڵه‌کانی کورد بوێرانه ئیدامه به خۆپێشاندانه‌کان ده‌ده‌ن.
له درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌کان، ئه‌مڕۆ له شاره‌کانی سنه و بۆکان جه‌وانان به‌رده‌وام بوون له ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژی ڕژێمی ئێران. له شاری بۆکان جه‌وانان ئاگریان کرده‌وه، دروشمی بڕووخێ ڕژێم و مه‌رگ بۆ ڕژێمی ئێرانیان وته‌وه.