ئەمرۆ یەکشەممە 4ـی 12ـی 2022، دوای دوو مانگ و 20 رۆژ لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
ئەمرۆ یەکشەممە 4ـی 12ـی 2022، دوای دوو مانگ و 20 رۆژ لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و کوژرانیزیاتر لە 460 کەس، پۆلیسی رەوشت لە ئێران هەڵوەشایەوە.
محەمەد جەعفەر مونتەزری، دادوەری گشتیی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ تاوتوێی ناڕەزایەتییەکانی گەلی ئێران بەڕێوەچوو، لە وەڵامیپرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی پۆلیسی رەوشت رایگەیاند، ئەوە پەیوەندیی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نەبوو، لە کوێ پێکهێنرابوو،هەر لەوێش هەڵوەشایەوە.
بەپێی قسەکانی دادوەری گشتی ئێران، تاکو 10 رۆژی تر پەرلەمانی ئێران و ئەنجومەنی باڵای کلتووری سەبارەت بە بابەتی حیجاب وباڵاپۆشی رای خۆیان رادەگەیەنن.
لە رۆژی 13ـی ئەیلولی 2022 ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی رەوشت-ی ئێرانەوە دەستگیردەکرێت و دواتر بارودۆخی تەندروستی تێکچوو،دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پاش ئەو رووداوەش لە رۆژی 16ـی ئەیلولی 2022ـوە دوای بەخاکسپاردنی تەرمی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندان لە 83 شاری ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان دژی حکومەت و بۆ داواکردنی ئازادیی و دیموکراسیی دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، لە خۆپیشاندانەکانیشدازیاتر لە 460 کەس کوژراون.