ئێران لە وەڵامدا بۆ جووڵە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕای گەیاند تاران چاوەڕێی ئەوە ناکات هێرشی بکرێتە سەر
ئێران لە وەڵامدا بۆ جووڵە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕای گەیاند تاران چاوەڕێی ئەوە ناکات هێرشی بکرێتە سەر
ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران لە وەڵامدا بۆ جووڵە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕای گەیاند، تاران چاوەڕێی ئەوە ناکات هێرشی بکرێتە سەر ئینجا وەڵام بداتەوە، بەڵکو هەر جووڵەیەک بە مەترسی بزانێت، "هێرشی پێشوەختە" ئەنجام دەدات.
ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی دا و ڕای گەیاند تاران تەنیا بەوەوە ناوەستێت کە دوای ڕوودانی دەستدرێژی وەڵام بداتەوە، بەڵکو هەر ئاماژەیەکی هەڕەشە وەک بەشێک لە هاوکێشەی تەناهی دەبینێت و ئەمەش مافی ئەوەمان پێ دەدات ڕێکاری پێشوەختە (وەڵام دانەوەی) لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوادا بگرینە بەر.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێران جووڵەکانی بەدوای هێرشدا قەتیس ناکات، بەڵکو نیشانە كردەیی و ئاشکراکانی دوژمن، بە بەشێک لە حیساباتی بەرگریی خۆی دەزانێت.
ئەنجوومەنەکە ئەو لێدوانانەی بە "دەتوەردان" وەسف کردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە ئاسایش و سەربەخۆییی وڵات "هێڵی سوورن و بەزاندنیان قبووڵ ناکرێت"، هەر دەستدرێژییەکیش وەڵامی یەکلاکەرەوەی دەبێت.
ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە دێت کە میدیاکان بڵاویان کردەوە، جووڵەیەکی سەربازیی "نائاسایی"ی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەستی پێ کردووە و دەیان فڕۆکەی سووتەمەنی و جەنگی گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوکات دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی داوەتە تاران کە ئەگەر تەقە لە خۆپێشاندەران بکرێت، ئەمەریکا دەستوەردان دەکات.