میدیاکان ئاشکرای دەکەن جووڵەیەکی سەربازیی نائاسایی و بەرفراوانی ئەمەریکا لە ئاسمان و دەریادا دەستی پێ کردووە،
میدیاکان ئاشکرای دەکەن جووڵەیەکی سەربازیی نائاسایی و بەرفراوانی ئەمەریکا لە ئاسمان و دەریادا دەستی پێ کردووە،
کە ئاماژەیە بۆ خۆئامادەکردن بۆ سیناریۆی ململانێیەکی ڕاستەوخۆ یان هێرشێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ماڵپەڕی "نێتسیڤ"ی عیبری ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پشتبەستن بە داتاکانی چاودێریی ئاسمانی (OSINT)، وردەکاریی جووڵەکان دەخاتە ڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە 24 سەعاتی ڕابردوودا زیاتر لە 30 فڕۆکەی گواستنەوەی زەبەلاح لە جۆری (C-17 Globemaster III) لە ئەمەریکا و ئەوروپاوە بەرەو بنکەکانی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمەریکا (CENTCOM) بەڕێ کەوتوون، بەشێکیان لە بنکەی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیا و قەتەر نیشتوونەتەوە.