فڕۆکەیەکی ڕووسی لە تەنیشت فڕۆکە تایبەتەکەی خامنەیی لە بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی مێهراباد ئامادەیە بۆ ئەوەی خامنەیی لە هەر ساتێکدا هەڵبێت
فڕۆکەیەکی ڕووسی لە تەنیشت فڕۆکە تایبەتەکەی خامنەیی لە بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی مێهراباد ئامادەیە بۆ ئەوەی خامنەیی لە هەر ساتێکدا هەڵبێت
دوو فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مێهرابادی تاران بینران کە گومان دەکرێت بۆ هەڵهاتنی خامەنیی و خێزانەکەی بێت
ئەو دوو فڕۆکەیە کە یەکێکیان فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەنتۆنۆڤ ئەن-124-100ی ڕووسییە، هەمان جۆرین کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل چەندین جار بینراون.
فڕۆکەی دووەم فڕۆکەی تایبەتی عەلی خامنەیی کە فڕۆکەیەکی جۆری Dassault Falcon 0H یە.
هەردوو فڕۆکەکە ئامادەکراون و بە تەواوی سووتەمەنییان تێدایە و وا دیارە لە هەر ساتێکدا ئامادەن بۆ هەڵفڕین.
ئەم بینینە لەگەڵ دەنگۆی ئەم دواییەدا یەکدەگرێتەوە کە باس لە پلانی نائاسایی دەکات بۆ ئەوەی خامنەیی لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو مۆسکۆ هەڵبێن ئەگەر نائارامی ناوخۆیی ڕژێمی زاڵ بێت.
ئەمەش هاوشێوەی هەڵاتنی بەشار ئەسەدە لە سوریا
ئامادەکردنی /- ئاهورا هەورامی
بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو