هێزی دەریایی فەرەنسا بە هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەڕازیل و ئەمریکا دەستیان بەسەر کەشتیییەکی کۆکاینداگرد
هێزی دەریایی فەرەنسا بە هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەڕازیل و ئەمریکا، لە کەشتییەکی بەڕازیلی لە کەنداوی گینیا لەکەناراوەکانی سەنیگال دەستیان بەسەر 4.6 تۆن کۆکایندا گرت.
بەگوێرەی میدیاکانی سەنیگال، ئۆپەراسیۆنەکە کە بەرەبەیانی چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجامدراوە و ئەمڕۆ (شەممە) ڕاگەیەندراوە، بەڕێکەوتنەبووە، بەو پێیەی کەشتییە بەڕازیلییەکە کە درێژییەکەی ٢١ مەتر دەبێت، پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک چاودێریکراوە دەرەوە.
کارمەندانی هێزی دەریایی فەرەنسا بە گەڕان بە کەشتییە بەڕازیلییەکەدا، بە پاڵپشتی دوو کۆپتەری سەربازی، کۆی گشتی 4.6 تۆنکۆکاینیان دۆزیەوە کە بەهاکەی بە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا بەبێ ئەوەی شێوازیلەناوبردنی ئاشکرا بکات.
لەو کاتەی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدرا، گروپێکی شەڕکەری هێزی زەمینی فەرەنسا لە ناو کەشتیی کۆپتەر هەڵگری تۆنەر جێگیر بوون، کەتوانای مەزەندەکردنی زیاتر لە ٢٠ ٠ کارمەندی هەبوو.
ئا:اهورا