ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سوید کوردێکی ڕاده‌ستی ڕژێمی تورکیا کرده‌وه‌، کورده‌که‌ دەستبەجێ زیندانی کرا

سوید  کوردێکی ڕاده‌ستی ڕژێمی تورکیا کرده‌وه‌،   کورده‌که‌ دەستبەجێ زیندانی کرا
دیار

ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی کوردانی سوێد به ڕژێمی تورکیا

لە تورکیا کەسێک دوای دیپۆرتکردنەوەی لە سوید زیندانی کرا، ئه‌‌‌مه‌‌‌ له کاتێکدا ساڵی ڕابردوو داواکاری پەنابەرییەکەی ڕەتکرایەوە.

بە وتەی پۆڵ لڤین، شارەزای تورکیا، ئەوه‌‌‌ی ڕاگەیاندنە بە باوەشی کراوە لەلایەن ئەنقەرەوە پێشوازی لێدەکرێت، به‌‌‌لام ڕاسته‌‌‌وخۆ زیندانی کراوه‌‌‌.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بە ئاماژەدان بە پەکەکە دەنووسێت، ئەو کەسە کە لە ساڵی 2015 هاتۆتە سوید، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای تورکیاوە سزای شەش ساڵ و دە مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، بە تۆمەتی هاوپەیمانی لەگەڵ ڕێکخراوی کوردی پەکەکە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، ناوبراو لەلایەن پۆلیسی سویدەوە دەستگیرکراوە، به زۆر و دواتر سواری فڕۆکەیەک  کراوه بۆ ئەستەنبوڵ و ڕۆژی هەینی لەوێ نیشتووەتەوە، به ده‌‌‌ستبه‌‌‌ستراوی ڕاده‌‌‌ستی ڕژێمی تورکیا کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.

ڕاده‌‌‌ستکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردان بۆ ڕژێمه‌‌‌کان له ژێر سایه‌‌‌یی حکومه‌‌‌ته‌‌‌ ڕاستڕه‌‌‌وه‌‌‌ پۆپیۆلیسته‌‌‌که‌‌‌ی ئێستای کریسته‌‌‌ر ئولفسۆن بۆته‌‌‌ شتێکی ئاسایی، بۆته‌‌‌ هۆکارێکی بارزگانی له نێوان تورکیا سوێد، له به‌‌‌رامبه‌‌‌ردا سوێد تورکیا ڕازی ده‌‌‌کات بۆ ئه‌‌‌ندامانی سوێد له ناتۆ، هاوکات ڕژێمی تورکیا ده‌‌‌ستکه‌‌‌وتی لێدانی کورده‌‌‌. ئه‌‌‌مه‌‌‌ له کاتێکدایه‌‌‌ تورکیا ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکه‌‌‌ بانگه‌‌‌شه‌‌‌ی دیموکراتی و مافی مرۆڤ ده‌‌‌کات. به‌‌‌لام ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به کرده‌‌‌وه‌‌‌‌ له چه‌‌‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا ته‌‌‌واو پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی مافه‌‌‌کانی مرۆڤه له‌‌‌ سوێد.


1 ساڵ و 11 مانگ و 18 ڕۆژ و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوید کوردێکی ڕاده‌ستی ڕژێمی تورکیا کرده‌وه‌، کورده‌که‌ دەستبەجێ زیندانی کرا

سوید کوردێکی ڕاده‌ستی ڕژێمی تورکیا کرده‌وه‌، کورده‌که‌ دەستبەجێ زیندانی کرا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)