ئێمە شاهیدی پێشهاتە بەرچاوەکانی ناوخۆی ئێرانین بەڵام هێشتا زووە بۆ حوکمدان لەسەر دەرئەنجامەکانی
ئێمە شاهیدی پێشهاتە بەرچاوەکانی ناوخۆی ئێرانین بەڵام هێشتا زووە بۆ حوکمدان لەسەر دەرئەنجامەکانی
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە بە ئەنقەست خۆی لە لێدوانی گشتی سەبارەت بە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی ئێران دەپارێزێت
بۆ ئەوەی تاران نەتوانێت ئیسرائیل تاوانبار بکات بە قەیرانە ناوخۆییەکانی خۆی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی کە هەر هەڵوێستێکی گشتی بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەکان، بیانوویەک دەداتە کۆماری ئیسلامی تا پەنجەی تاوانبارکردن بۆ ئیسرائیل ڕابکێشێت
بۆ ئەوەی بیروڕای گشتی لە کێشە ئابوورییە توندەکانی سەرقاڵ بکات.
تۆڕەکە باس لەوە دەکات کە ئەو بڕیارە دوای کۆنفڕانسێک دراوە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێران
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە کەناڵی ١٢ی وت: ئێمە شاهیدی پێشهاتە بەرچاوەکانی ناوخۆی ئێرانین بەڵام هێشتا زووە بۆ حوکمدان لەسەر دەرئەنجامەکانی
ئایندە میدیا