ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی و
ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی و
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئازادیخوازان و ڕاپەڕیوانی نیشتیمان!
لە کاتێکدا کە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان و ڕاپەڕینی ڕەوای گەلانی ئێران و کوردستان دژ بە ستەم و توندوتیژی ڕژێمی داپڵۆسێنەر گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە، ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان،
وەک هێزێکی مەیدانی و بڕوابوو بە گۆڕانکاری ڕیشەیی، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ داخوازییە ڕەواکانی خەڵک ڕادەگەیەنین.
ئەم ڕژێمە ستەمگەرە ساڵانێکی درێژە بە ئاگر و ئاسن وڵامی داواکارییەکانی خەڵکی داوەتەوە, بەڵام ئەمڕۆ ئیرادەی گەل لە هەموو کاتێک بەهێزترە.
ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، خۆمان بە بەشێکی دانەبڕاو لەم خەباتە دەزانین و بەڵێن دەدەین کە لە ڕیزی پێشەوەی ئەم ڕاپەڕینەدا پێشەنگایەتی بکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرە و دامەزراندنی سیستمێکی دادپەروەر کە کەرامەتی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت.
داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کوردستان دەکەین:
لە کرێکاران جوتیاران و پیشەوەرو کاسبکار و ، مامۆستایانی ڕێبەر، خوێندکارانی چاوکراوە، ژنانی پێشەنگ و گەنجانی بەغیرەت، داوا دەکەین بەردەوام بن لە تێکۆشان و بە یەکگرتوویی و ورەیەکی بەرزەوە ڕێگەی سەرکەوتن بگرنە بەر. مێژوو سەلماندوویەتی کە هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەردەم لافاوی تووڕەیی گەلدا خۆی ڕاگرێت.
ئامانجی ئێمە ڕوونە:
١- گۆڕینی ڕژێمی ستەمگەر و کۆتاییهێنان بە چەوسانەوە.
٢- دابینکردنی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان.
٣- پشتیوانیکردنی بێ مەرج لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد و هەموو نەتەوەکانی تر.
ئێمە وەک بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، تا دوا ئامانج لە سەنگەری خەڵکدا دەمێنینەوە و داوا دەکەین شەقامەکان چۆڵ نەکرێن تا ئەو کاتەی خۆری ئازادی لە ئاسۆی نیشتیمانەوە هەڵدێت.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل..
ناوەندی بڕیار
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان