شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتەوە
شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتەوە
تەقە دەستی پێکرد
شەپۆی ناڕەزایەتیەکان زۆربەی شارو شارۆچکەکانی ئێران ی گرتەوە لە تاران
شەڕە تەقە دەستی پێکرد
ناڕەزایەتی و مانگرتن لە ئێران بەردەوامە
لە تاران تەقە لە خەڵک دەکرێت
مانگرتن و ناڕەزایەتیی کاسبکاران لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەردەوامی هەیە و لە چەند شارێکیش گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران دروست بوو.
کاسبکارانی تاران، کرماشان، شیراز، ئەهواز و کەرەج دوکان و بازاڕەکانیان داخست و دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سستبوونی بازاڕ ڕژانە سەر شەقامەکان.
هاوکات خوێندکارانی چەند زانکۆیەکیش پەیوەندییان بە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانەوە کردووە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە شەقامی "مییەت" لە تاران، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووە.
ئەم شەپۆلە نوێیەی ناڕەزایەتییانە لە تاران دەستی پێکرد، بە خێرایی بۆ شارەکانی دیکەی وەک مەشهەد، کەرەج، قەشم و مەلاردی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.