ئاماژەکانی داڕمانی ناوخۆی ڕێژیمی ئێران سەرهەڵدەدەن و تا ئەم ڕێژیمە نەڕوخێت خەڵک پشوو نادەن
ئاماژەکانی داڕمانی ناوخۆی ڕێژیمی ئێران سەرهەڵدەدەن و تا ئەم ڕێژیمە نەڕوخێت خەڵک پشوو نادەن
سزاکانی سناپباک کاریگەری وێرانکەری دەبێت لەسەر ڕژێمی ئێران.
ئاماژەکانی داڕمانی ناوخۆی ڕێژیمی ئێران سەرهەڵدەدەن و تا ئەم ڕێژیمە نەڕوخێت، خەڵک پشوو نادەن.
تۆمی پیگۆت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو سزا نوێیانەی کە ئەمریکا بەسەر تۆڕەکانی دارایی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێراندا سەپاندووە،
بۆ پشتیوانیکردنە لە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران و وەڵامێکە بۆ پێشێلکارییە بەرچاوەکانی تاران لە بەڵێنە ئەتۆمییەکانی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ئەم سزایانە بەپێی بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەڕێندرانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازە بەردەستەکان، لەوانەش سزاکانی سەر قەوارەکانی وڵاتانی سێیەم، بۆ ئاشکراکردن،
پەکخستنی و بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستخستنی کەرەستەی پەیوەست بە بەرنامەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.
ئامادەکردنی /- ئاهورا هەورامی