ئێران داوای چۆڵکردنی 11 بنکە لە پژاک دەکات
ئێران داوای چۆڵکردنی 11 بنکە لە پژاک دەکات
بەپەلە
ئێران داوای چۆڵکردنی 11 بنکە و بارەگای لە هێزەکانی پژاک کردووە، بەڵام ئەو هێزە چۆڵکردنی بارەگاکانی ڕەتکردووەتەوە و سەرجەم بارەگاکانیش دەکەونە ناوچەی "گۆرتسوێ" لە قەندیل و نزیک ناوچەی پشدەر.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕاگەیاند پێمان: ئەو 11 بارەگا لەکاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دا چۆڵکراون و دواتر پژاک دەستی بەسەردا گرتوون.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئێران داوای چۆڵکردنی بنکە و بارەگاکانی لە پژاک کردووە بۆ ئەوەی هێزیان تێ بباتەوە، بەڵام پژاک چۆڵکردنی بارەگاکانی ڕەتکردووەتەوە و تائێستاش هێزەکانی پژاک لەو بارەگایانەدان.
شێرکۆ پاڵانی