بکوژی گەنجەکەی نێو هۆتێلەکەی سلێمانیمان دەستگیرکرد کە برایەکی خۆیەتی
بکوژی گەنجەکەی نێو هۆتێلەکەی سلێمانیمان دەستگیرکرد کە برایەکی خۆیەتی
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بکوژی گەنجەکەی نێو هۆتێلەکەی سلێمانیمان دەستگیرکرد کە برایەکی خۆیەتی.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراو شەوی رابردوو لەگەڵ براکەیدا دەمەقاڵێیان بووە، براکەی بە چـ.ـەقۆ لێیداوە و چارەسەری وەرنەگرتووە و بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە لە هۆتێل تاجی پاشا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی و نزیک مزگەوتی گەورە، تەرمـ.ـی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت هاوڵاتییەکی خەڵكی باکووری کوردستانە.