ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ڕاستی چیرۆکی  كوژرانی کوڕەکانی سه‌دام حوسێن

ڕاستی چیرۆکی  كوژرانی کوڕەکانی سه‌دام حوسێن
Admin

ڕاستی چیرۆکی  كوژرانی کوڕەکانی سه‌دام حوسێن

ڕاستی چیرۆکی  كوژرانی کوڕەکانی سه‌دام حوسێن

من میوانداریی عودەی و قوسەی م نەکردبوو بەڵکو خۆیان هاتبوونە ماڵەکەی من وە بەشێوەی خۆ سەپاندن منیش ناچاربووم زانیاری بدەم بە ئەمریکیەکان

شێخ نه‌واف زێدان كه‌ عوده‌ی و قوسه‌ی هه‌ردوو كوڕی سه‌دام حوسێن له‌ ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا كوژران باسی ورده‌كاریی زیاتری ئه‌و رووداوه‌ ده‌كات

زێدان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پشتپەردەی بابەتەکەی کرد و ڕەتی کردەوە میوانداریی عودەی و قوسەی کردبێت چونکە میوان سەنگ و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، 

بەڵکو خۆیان هاتبوونە ماڵەکەی بەشێوەی خۆ سەپاندن و ماوەی 24 ڕۆژ مابوونەوە و جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە ئاسان نەبووە 

و بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لەو کاتەدا لەژێر کۆنترۆڵ دەرچوو بوو، 

ئەمەش وای لێکرد ببێتە لایەنێکی سەرەکی لە ڕووداوێکی مێژوویی کە ڕێڕەوی ڕووداوەکانی گۆڕی

وتی لە ماڵ چوومە دەرەوە و نەمدەزانی بۆ کوێ بچم تا هەواڵیان لێ بدەم 

ڕۆژێک پێش کوژرانیان ویستم بچمە لای ئەمریکییەکان، نەمدەزانی ئەمریکییەکان لە کوێن، تەنیا ئەوەم دەزانی کە لە کۆشکە سەرۆکایەتییەکانن. 

لەوێ سەربازانی ئەمریکیم بینی و منیش ئینگلیزیم نەدەزانی، پێم وتن کە زانیارییەکم هەیە و دەمەوێت هەواڵ بدەم.

تێنەگەیشتن و چوون وەرگێڕێکیان هێنا، بە وەرگێڕەکەم وت کە بابەتێکی گرنگم هەیە و زانیارییەکانم پێدان.

ماڵی شێخ نەواف زێدان، خانوویەکی سێ نهۆمیی بوو، دەکەوتە ناوچەی "ئەلدور" لە موسڵ، 

لە ڕۆژی 22ی 7ی 2003 گەمارۆ درا و ڕووبەڕووبووەنەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا عودەی و قوسەی لەگەڵ مستەفای کوڕی گەورەی قوسەی لەگەڵ پاسەوانێک بە ناوی عەقید عەبدولسەمەد ئەلحەدووشی کوژران.

ئه‌وكات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌سێك كه‌ خۆی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌ پێیانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كوڕه‌كانی سه‌دام له‌ ماڵی شێخ نه‌وافن، 

دوای ئه‌و زانیارییه‌ 30 ملیۆن دۆلاریان پێ داوه‌ كه‌ وه‌ك خه‌ڵات ده‌ستنیشان كرابوو.

دەرباره‌ی كوژرانی کوڕەکانی سەدام زیاتر بڵاو دەکەینەوە

ئایندە میدیا

4 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاستی چیرۆکی  كوژرانی کوڕەکانی سه‌دام حوسێن

ڕاستی چیرۆکی  كوژرانی کوڕەکانی سه‌دام حوسێن

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)