محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌یاد عه‌لاوی سەرۆک وه‌زیرانی پێشوتری عێرقی کرد
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌یاد عه‌لاوی سەرۆک وه‌زیرانی پێشوتری عێرقی کرد
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه که ئه‌مڕۆ سودانی سه‌ردانی عه‌لاویی کردوه‌و پێکه‌وه گفتوگۆیانله‌سه‌ر دۆخی گشتیی وڵات کردوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌که، سودانی و عه‌لاوی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه‌ته‌وه که گرنگه حکومه‌ت به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆژه‌خزمه‌تگوزارییانه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه.
به‌پێویستیشیان زانیوه درێژه به‌و رێوشوێنانه بدرێت که حکومه‌تی ئێستای عێراق له بواری بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی گرتویتیه به‌ر.